گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆیان وەک هێزى ئەمنى ناساندووە

باندێکی مەترسیدار لە بەسرە دەستگیرکرا ’’بەرپرسن لە ڕفاندن و کوشتن’’

2020.08.31 - 23:50
باندێکی مەترسیدار لە بەسرە دەستگیرکرا ’’بەرپرسن لە ڕفاندن و کوشتن’’

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگریی ورد توانراوە باندێکی مەترسیدار دەستگیربکەن، کە لەڕێگەی خۆناساندنی خۆیان وەک لایەنێکی ئەمنی چەندین تاوانی دزی، ڕفاندن، کوشتن و ڕاگواستنیان  لەسنوری پارێزگاکە ئەنجامداوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2020، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند "پاش بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگریی ورد، پاڵەوانانی بەشی بنبڕکردنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەسرە توانیویانە لەبۆسەیەکدا ئەندامانی باندێکی مەترسیدار دەستگیربکەن کە چەندین  تاوانی دزی، ڕفاندن، کوشتن و ڕاگواستنیان ئەنجامداوە  لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای بەسرە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "باندەکە وەک ئەندامانی بەشی ئاسایشی باشوری سەربە دەستەی  حەشدی شەعبی خۆیان نیشانداوە و بازگەی ساختەیان لەسەر ڕێگاى ئەو تانکەرانە داناوە کە نەوت لە کیڵگەکانی پارێزگاکە دەگوازنەوە و پارەیان لێوەرگرتوون، لە هەمانکاتیشدا لە ڕێگەی توقاندنەوە خەڵکیان لەناوچەی (مەناوی لجم) ڕاگواستووەتەوە و دەستیان بەسەر زەویە کشتوکاڵیەکانیاندا گرتووە جگە لە ئەنجامدانی چەندین تاوانی کوشتن و دزی و ڕفاندن".  

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، "سەرەتا کارمەندانی بنبڕکردنی تاوان توانیویانە دووکەس لە ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن کە ئۆتومبێلێکی پیکابیان پێبووە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەیان مۆری ساختە، چەک، پلەی سەربازی، کۆمپیوتەر و پۆشاکی سەربازی تێیدا بووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئەو دووکەسەی کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی بەسرە و دەستگیرکراون  هەردووکیان داواکراون بەگوێرەی مادەی 456 و 406 یاسای سزدانی عێراقی".

me_ga.php?id=5148me_ga.php?id=5149me_ga.php?id=5150