گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەى یانزەهەم لە سریلانکا ڕوویدا، ترس بەرۆکی سریلانکاییەکان بەرنادات

2019.04.25 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
تەقینەوەى یانزەهەم لە سریلانکا ڕوویدا، ترس بەرۆکی سریلانکاییەکان بەرنادات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

تەقینەوەیەکى تر لە شارۆچکەیەکى نزیک پایتەختەى سریلانکا ڕوویدا و جارێکى تر ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە دروستکرد.

پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاند، تەقینەوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە (25ی نیسانى 2019) لە شارۆچکەى بوگدا لە دوری ٤٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆڵۆمبۆی پایتەختەوە ڕوویداوە.

تەقینەوەکە لەناو حاوییەى خۆڵ و خاشاک ڕوویدا و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، پۆلیسی دەڵێت پێدەچێت تەقینەوەکە فڕێدرابێتە ئەو حاویەوە بە مەبەستى فڕێدان.

ئەوە یانزەهەمین تەقینەوەیە لەو زنجیرە تەقینەوانەى کە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا پایتەخت و چەند شارێکى سریلانکای هەژاند، هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە لە ترس و دڵەڕاوکێیەکى بەردەوامدان، هاوکات تەواوی ئەو ڕێگایانەى دەچنەوە سەر پایتەخت داخراون.

بەپێی دواین ئامار لە سەرجەم تەقینەوەکانى سەر کڵێسا و ئوتێلەکان لە سریلانکا، 360 کەس کوژراون و نزیکەى 500 کەسیش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو پۆلیس 18 کەسی تری بە تۆمەتی تێوەگلان لە تەقینەوەکان دەستگیرکرد، بەوەش تائێستا 58 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

هەرچەندە ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتى تەقینەوەکانی لەئەستۆگرت، بەڵام دەسەڵاتدارانى سریلانکا "گروپی تەوحیدی وەتەنی" و کۆمەڵەى میلەتو ئیبراهیم" بە تێوەگلان لە تەقینەوەکان تۆمەتباردەکەن.