گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەکارهێنانی دەرمانی ڕیمدیسیڤیر فراواندەکرێت

تەندروستی جیهانی: ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بەڕێژەی 50% کارا دەبێت

2020.08.31 - 21:54
تەندروستی جیهانی: ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بەڕێژەی 50% کارا دەبێت

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆئەوەی بتوانن لانیکەم  ڤاکسینێکی باوەرپێکراو کە بەڕێژەی لە 50% دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارابێت فەراهەم بکەن، هاوکات  دەستەی دەرمان و خوارکی ئەمریکا بەفەرمی ڕێگەیدا بەبەکارهێنانی دەرمانی "ڕیمدیسیڤیر" وەک چارەسەرێک بۆ توشبووانی پەتاکە.

 

لەڕاگەیاندراوێکدا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی  ئاشکرایکرد"ئێمە کاردەکەین  لە پێناو فەراهەمکردنی ڤاکسینێکی کارا و باوەرپێکراو کە لانیکەم بەڕێژەی لە 50% توانای ئەوەی هەبێت مرۆڤەکان لەو نەخۆشییە بپارێزێت".

 

لە ئێستادا وڵاتانی جیهان و چەندین ڕێکخراو و کۆمپانیا لە هەوڵی ئەوەدان ڤاکسینێک دژ بەو نەخۆشییە نەگریسە بدۆزنەوە و خەڵکی جیهانیش بەپەڕۆشەوە چاوەرێی ئەوەدەکەن کە کام لەو وڵاتانە دەتوانن بە زووترین کات ڤاکسینەکە بەردەست بکەن.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی"سی. ئێن. ئێن"ی ئەمریکی، "پێدەچێت پاراستنی مرۆڤایەتی لەو نەخۆشییە تەنها بەیەک کوتان نەیەتە دی، بەڵکۆ ئەگەری هەیە  مرۆڤەکان بۆخۆ پاراستن لەو ڤایرۆسە بەدوو قۆناغ ڤاکسینەکە وەربگرن کە ئەوەش دەبێتە هۆی دروستکردنی تەگەرە لە بەرانبەر بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە".

 

هاوکات کۆمپانیای (ئێڤا فارما) ئەمریکی ڕایگەیاند، توانیویەتی  بەفەرمی موڵەت لە دەستەی دەرمان وخوراکی ئەمریکا "FDA" وەربگرێت  بۆ دروستکردن و بەکارهێنانی دەرمانی (ڕیمدیسیڤیر) بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی  ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ڕێگەپێدانەکە لەئاکامی سەرکەوتنی ئەو دەرمانەدا بووە لە خێراکردنی پڕۆسەی چاکبوونەوەی توشبووانی نەخۆشییەکە ئەوەش لە ڕێگەی خستنەڕووی چەندین بەڵگەى پزیشکی و زانستییەوە بووە".

 

کۆمپانیاکە ئەوەى خستووەتەڕوو، "ڕێگەپێدانە نوێیەکە جەختیلەوە کردووەتەوە کە دەبێت دەرمانی (ڕیمدیسڤیر) تەنها لە ڕێگەی سەرپەرشتی پزیشکییەوە ولە ناو نەخۆشخانەکاندا بەکاربهێنرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک لەدەرەوەی چاودێری پزیشکی و نەخۆشخانەکادا بەکاربهێنرێت".

 

باسى لەوەشکردووە، "دەرمانەکە توانای چارەسەرکردنی حاڵەتە هەستیارەکان، مامناوەندییەکان و سوکەکانی  نەخۆشییەکەى هەیە لەهەموو تەمەنەکاندا، ئەوەش سەلمێندراوە دەرمانەکە توانیویەتی ماوەی چاکبوونەوەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر بکات بەجۆرێک ماوەی چاکبوونەوەی حاڵەتە مامناوەندی و سوکەکانی کەمکردووەتەوە  لە 15 ڕۆژ بۆ 10ڕۆژ".

 

بەوتەى کۆمپانیاکە، "توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە بەکارهێنانی دەرمانی ڕێمیدیسڤیر ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێژەی لە 2% کەمکردووەتەوە".

 

بۆیەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی وڵاتی چین سەریهەڵدا و بووە هۆی توشبوونی زیاتر لە 84 هەزارکەس و نزیکەی شەش هەزار کەسی دیکەش بەهۆیەوە مردن.

 

پەتاکە پاش بڵاوبوونەوەی لەچین بە خێرایی لەنێو وڵاتانی جیهان تەشەنەی سەند و لە ئێستادا ژمارەی ئەوکەسانەی کە توشی ڤایرۆسەی کۆرۆنا بوون لە جیهان  25 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 852 هەزارکەسی دیکەش بەهۆی ئەو پەتایەوە مردوون.