گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنى کەناڵەکە چى دەڵێت؟

دواى سێ کاتژمێر ئاگرەکەى بیناى کەناڵى دیجلە کوژێنرایەوە

2020.08.31 - 19:55
دواى سێ کاتژمێر ئاگرەکەى بیناى کەناڵى دیجلە کوژێنرایەوە

ناس کورد-

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر لە هەڵکوتانە سەر کەناڵى دیجلە لە ناوەڕاستى بەغدا و ئاگرتێبەردانى، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانیان بگەنە شوێنەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.

 

پەیامنێرى ناس کورد ڕایگەیاند، شەش تیمى ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە دەروازەى بیناکە.

 

سەرچاوەیەک لە بەرگرى شارستانى وتى "بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک رێگرى لە چوونى تیمەکان کرا بگەنە شوێنەکە".

 

هاوکات سەرچاوەیەکى دیکەى بەرگرى شارستانى لە شوێنى رووداوەکە جەختیکردەوە کە تیمەکان ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە.

 

ئێوارەى ئەمڕۆ ژمارەیەک کەس هەڵیانکوتایە سەر کەناڵەکە سوتاندیان، دواى ئەوەى کەناڵەکە تۆمەتبارکرا بە سوکایەتیکردن بە یەکێک لە مەزهەبەکان و بریارى دەستگیرکردن بۆ خاوەنى کەناڵەکە دەرکرا.

 

جەمال کەربولى سەرۆکى پارتى چارەسەر و خاوەنى کەناڵەکە لەبەیاننامەیەکدا ئامادەیی خۆى بۆ چونە بەردەم دادگا ڕاگەیاند، دواى دەرچوونى بڕیارى دەستگیرکردنى.