گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى لێخۆشبوون لە قەرزى کارەبا درێژکرایەوە

2020.08.31 - 19:23
وادەى لێخۆشبوون لە قەرزى کارەبا درێژکرایەوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان درێژکردنەوەى وادەى لێخۆشبوون لەبەشێک لە قەرزى کارەبا ڕاگەیاند.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "لەسەر داواكاریی ژمارەیەكی زۆری هاوبەشانی كارەبا وەزارەتی كارەبا توانی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت بەدرێژكردنەوەی لێخۆشبوون لەقەرزی كارەبا بە بڕی لە 15% لەهاوبەشانی كارەبا تاوەكو 1/11/2020".

 

لێخۆشبوون لەو بڕە لە قەرزى کارەبا لە حوزەیرانى ئەمساڵدا لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بڕیارى لەسەر درا تا کۆتایی مانگى داهاتوو، بەڵام لە ئێستادا تا 1/11 درێژکراوەتەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، ئەو هاوڵاتییانەى لەو ماوەیدا قەرزى کارەبا دەدەن، حکومەت لەو بڕە لێیان خۆش دەبێت.