گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەژمارەکانى حەشدى شەعبى وێنەى نوێ بڵاودەکەنەوە

سەرچاوەیەکى ئەمنى زانیارى نوێ لەبارەى سوتاندنى کەناڵى دیجلە بۆ ناس کورد ئاشکرادەکات

2020.08.31 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکى ئەمنى زانیارى نوێ لەبارەى سوتاندنى کەناڵى دیجلە بۆ ناس کورد ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

سەرچاوەیەکى باڵاى ئەمنى عێراق رەتیکردەوە هیچ ئەندام و ئەفسەرێکى سەربازى یاخود ئەمنى بەشداری کردبێت لە رووداوى هەڵکوتان و سوتاندنى بارەگاى کەناڵى دیجلە لە ناوەڕاستى بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەو دیمەنانەى لەلایەن دەزگاکانى ڕاگەیاندنەوە پیشان دەدرێن، دەیان کەس نیشان دەدەن کە جلوبەرگى سەربازی یان جلوبەرگى سوپایان لەبەردایە و بەشدارى دەکەن لە هەڵکوتانە سەر کەناڵى دیجلە و شکانى کەلوپەلەکانى، بەڵام ئەوان سەر بە هیچ هێزێکى رێکخراوى سەربازى نین".

 

سەرچاوەکە کە ئەفسەرێکى باڵاى هێزە ئەمنییەکانى بەرپرس لە دابینکردنى ئاسایشى ئەو شوێنەیە کە بیناى کەناڵەکەى لێیە باسى لەوەکرد، ئەو گروپەى دەردەکەون بە جلوبەرگى سەربازییەوە، پاشماوەى ئەو سەربازانەن کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنراوەتەوە و لە نزیک ئەو شوێنە کۆبوونەتەوە بۆ داواکردنى گەڕانەوەیان بۆ خزمەت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا یەکلاکردنەوەى بەشدارى ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان یاخود بەشدارینەکردنیان پەیوەستە بە کۆتایی هاتنى لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە.

 

هەڵکوتانە سەر کەناڵەکە و سوتانى بیناکەى دواى ئەو ناڕەزاییانە هات کە لەبەرانبەر کەناڵەکە سەریهەڵدا کە تۆمەتبارکرا بەوەى سوکایەتى بەسروتەکانى یەکێک لەمەزهەبە ئاینیەکان لەعێراق کردووە.

 

لەسەر بنەماى سکاڵایەکیش لەو بارەیەوە کە لەلایەن ژمارەیەک پارێزەرەوە تۆمارکرابوو، دادگاى لێکۆڵینەوەى بەغدا- ڕەسافە بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ جەمال کەربولى خاوەنى کەناڵى دیجلە دەرکرد.

 

بەپێی چەند وێنەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە هەژمارەکانى پەیوەندیدار بە حەشدى شەعبى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دیمەنى سوتان و هەڵکوتانە سەر کەناڵەکە دەردەکەوێت.

me_ga.php?id=5143me_ga.php?id=5142me_ga.php?id=5145me_ga.php?id=5144  

me_ga.php?id=5140  

me_ga.php?id=5138  

  

  

me_ga.php?id=5139me_ga.php?id=5135me_ga.php?id=5141  

  

me_ga.php?id=5136  

  

me_ga.php?id=5137  

  

me_ga.php?id=5132me_ga.php?id=5134me_ga.php?id=5133