گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سکۆتلەندا جارێکى تر پرسی جیابوونە لە بەریتانیا دەخاتەوە سەر مێز

2019.04.25 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
سکۆتلەندا جارێکى تر پرسی جیابوونە لە بەریتانیا دەخاتەوە سەر مێز

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

سکۆتلەندا پرسی جیابووەنەوەى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا بەکاردەهێنێت بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆیی بوونى، سەرۆکوەزیرانى سکۆتلەنداش دەیەوێت تا ساڵى ٢٠٢١ جارێکى تر ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا ئەنجامبدات.

.

نیكۆلا ستۆرجیۆن سەرۆكوەزیرانی سکۆتلەندا بە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند: "بەزووترین كات حكومەت هەوڵدەدات پرۆژەیاسایەكیان پێشکەش بكات بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمى جیاببونەوە لە بەریتانیا".

.

سەرۆکوەزیرانى سکۆتلاندا ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەگەڵ هاتنە دەرەوەدا نین لە یەكێتی ئەوروپا، لەبەر ئەوە هەوڵى تەواو دەدەن، پێش كۆتایی ئەم خولەى پەرلەمان لە ساڵى 2021 ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدەن، دەشڵێت، نایانەوێت سكۆتلەندییەكان زیانیان پێبگات لە هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.

.

هاوڵاتیانى سکۆتلەندا لە ڕیفراندۆمی جیابوونەوە لە بەریتانیا لە ساڵى 2014 بەڕێژەی 55% دەنگیان دا بە مانەوە لە چوارچێوەى وڵاتی بەریتانیادا، بەڵام پرسى جیابوونەوەى بەریتانیا لە یەکێتى ئەوروپا ڕەنگە ڕاى سکۆتلەندییەکان بگۆڕێت.

.

.