گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە هەرێم ’ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە زیادى کرد’

2020.08.31 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى نوێى کۆرۆنا لە هەرێم ’ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە زیادى کرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 591 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمجۆرە: ١٦٩ هەولێر،١١٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان،٢٤٣ دهۆك، ٣٠ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەى چاکبوون لە ڤایرۆسەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوو دیارى کراوە کە 370 چاکبوون بووە بەمجۆرە : ٢٥٥ هەولێر،٥٢ سلێمانی، ٤٣ گەرمیان، ٢٠ هەڵەبجە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 25 توشبوو بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە کە لەو ڕێژەیە 9 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 12 لە سلێمانى و 1 لە راپەڕین و 3 لە دهۆک بووە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى تەندروستى ئامارى گشتى دۆخى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان دیارى کردووە کە بەمجۆرەیە:

کەڕەنتین هاوڵاتی: ٢١٨٧١  (٢١٨٣٠ دەرچوو)

پشکنین: ٣١٣٨٥٠            (١٢٥٦٧٤ هەولێر، ٨٧٩٥٠ سلێمانی، ٩٧٣١٩ دهۆك، ٢٩٠٧ هەڵەبجە)

تووشبوون: ٢٨٧٥٢         (١١٨٠٠ هەولێر، ١١٩٢٠ سلێمانی، ٤١٣٧ دهۆك، ٨٩٥ هەڵەبجە)

چاکبوون:١٨٠٤٩           (٧٦٨٠ هەولێر، ٨١١٤ سلێمانی، ١٤٤٥ دهۆك، ٨١٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر: ٩٦٢٩     (٣٧١٢ هەولێر، ٣٢٠٦ سلێمانی، ٢٦٤٣ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)

مردن: ١٠٧٤                 (٤٠٨ هەولێر، ٦٠٠ سلێمانی، ٤٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)