گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى درەوشانەوەى ئەستێرە سیاسیەکەى خوشکەکەى کیم ’بەشێوەیەکى سەیر دیارنەما’

2020.08.31 - 14:33
دواى درەوشانەوەى ئەستێرە سیاسیەکەى خوشکەکەى کیم ’بەشێوەیەکى سەیر دیارنەما’

ناس کورد-

بەمدواییانە ئەستێرەى سیاسیى خوشکەکەى کیم جۆن ئۆنى سەرۆکى کۆریاى باکوور دەدرەوشایەوە و باس لەوە دەکرا کە زۆربەى دەسەڵاتەکانى براکەى پیادە دەکات، بەڵام دیارنەمانى بەشێوەیەکى سەیر و کتوپڕ بووەتە جێى گومانى میدیا و ناوەندە جیهانیەکان.

 

ڕۆژنامەى شۆسنى کۆریاى باشوور بڵاوى کردەوە، خوشکەکەى کیم جۆنگ ئۆنى سەرۆکى کۆرۆیاى باکوور نزیکەى مانگێکە لەچاو ون بووە و ئەوەش کارێکى نائاساییە.

 

بەپێى زانیارییەکانى دەزگاى هەواڵگرى کۆریاى باشوور کە هەفتەى ڕابردوو ئاشکراى کرد، کیم چەند دەسەڵاتێکى جێبەجێکردنى داوەتە خوشکەکەى.

 

جارێکى تر 27ى مانگى تەمموزى ڕابردوو خوشکەکەى کیم شانبەشانى براکەى لەرێوڕەسمێکى سەربازیدا بەبۆنەى یادى 67 ساڵڕۆژى ڕاگرتنى شەڕى کۆریاوە دەرکەوتەوە.

 

بەڵام کیم مانگى ئادار زۆر دەردەکەوت ئەوەش دواى دەستپێکردنەوەى هەڵمەتێکى گرژى نێوان هەردوو کۆریا.

 

ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردووش میدیاى فەرمى کۆرۆیاى باکوور بڵاویکردەوە، سەرۆکى کۆریا لەکۆبونەوەیەکى دەفتەرى سیاسى حزبى کرێکاراندا کۆبونەوەیەکى کردووە و پرسى پەتاى کۆرۆناش تاوتوێ کراوە.

 

لەو کۆبونەوەیەدا زۆربەى سەرکردەکانى حزبى کرێکاران بەشداریان کرد بەڵام خوشکەکەى کیم نەبینرا کە کاندیدە بۆ وەرگرتنى ئەندامى دەفتەرى حزبى دەسەڵاتدارى براکەى.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لەکۆبونەوەى دەفتەرى سیاسى ئەو حزبەدا خوشکەکەى بینراوە و سەرقاڵى نوسینەوەى وتەى براکەى بووە لەکۆبوونەوەکەدا.

 

بەڵام دیارنەمانەکەى ئێستاى چەند پرسیارێکى بەدواى خۆێدا هێناوە، هەندێک واى دەبینن رەنگە خوشکەکەى کیم دەرکەوتنى بەشێوەی ڕێکوپێکتر ببێتە هۆى سنوردارکردنى ڕۆڵەکەى لەسیستمى وڵاتەکەیدا چونکە کۆریاى باکوور کارەکانى بەنهێنی دەهێڵێتەوە.

 

نام سۆنگ وۆک توێژەر لەزانکۆى کۆریاى باشوور دەڵێت، بەپێی دابونەریتى کۆریاى باکور ئەو بەرپرسە لەکارەکەى دوور دەخرێتەوە کاتێک خەڵکى وەکو کەسیى ژمارە 2 لەناو سیستمى سیاسى ئەو وڵاتەدا لێیدەڕوانن.

 

بەگوێرەى تۆڕى هەواڵى سى ئێن ئێنى ئەمریکی، دیارنەمانى خوشکەکەى کیم کارێکى نائاساییە، ئەگەرى ئەوەش هەیە ئاسایى ببێت لەوانە نەخۆشى و سەرقاڵى  بوونى بەکارى دیکەوە.