گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆرترین لایک لەمێژووى تویتەردا

دواى مردنى تویتێکى سەر هەژمارەکەى ژمارەى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.08.31 - 10:35
دواى مردنى تویتێکى سەر هەژمارەکەى ژمارەى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس کورد-

تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕایگەیاند، تویتێکى ئەمدواییەى سەر هەژمارى فەرمى چادویک بوزمان ئەکتەرى کۆچکردووى ئەمریکى، زۆرترین ژمارەى لایکى بەدەستهێناوە لە مێژووى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا.

 

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگە کە پاڵەوانى فیلمى "بلاك بانسەر" بوو، دواى چوار ساڵ ململانێ لەگەڵ شێرپەنجەى کۆڵۆن رۆژى هەینى ڕابردوو لە تەمەنى 43 ساڵیدا کۆچى دواییکرد.

 

رۆژى (شەممە) لەسەر هەژمارە فەرمییەکەى لە تویتەر، راگەیەنراوێکى کاریگەر بڵاوکرایەوە لەبارەى گیانلەدەستدانییەوە، کە نزیکەى حەوت ملیۆن کەس لایکیان کردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەى لایکە لەمێژووى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەدا.

 

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتبوو "بەداخێکى زۆرەوە کۆچى دوایی چادویک بوزمان ڕادەگەیەنین، کەچوار ساڵ بوو تووشى شێرپەنجەى کۆڵۆن ببوو".

 

ئاماژە بەوەشکرابوو، چادویک لەو ساڵانەدا بەرەنگارى نەخۆشییەکە ببووەوە چەندین فیلمى پێشکەش کردوون، کە دیمەنەکانى لەنێوان نەشتەرگەریی و چارەسەرى کیمیاییدا وێنەگیراون. ئەو لە ماڵەکەى خۆى کۆچى دواییکرد لەناو خێزانەکەیدا.

 

لەو فیلمانەدا کە بەشدارى تێداکردووە، چادویک چەند کەسایەتییەکى بەرجەستە کردووە و بەوە ناسرابوو کە بەربەستە رەگەزپەرستییەکانى تێپەڕاندووە.

 

دیارترین رۆڵ کە پێی ناسرا لەساڵى 2018دا بوو، کاتێک رۆڵى پاشاى شانشینى واکانداى ئەفریقاى خەیاڵى بەرجەستەکرد، لە فیلمى "بلاك بانسەر" کە زۆرترین داهاتى هەبووە و شەش جار بۆ خەڵاتى ئۆسکار کاندید کراوە.