گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ’نزیکدەبێتەوە لە 6 ملیۆن توشبوو’

2020.08.31 - 09:46
ئامارى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ’نزیکدەبێتەوە لە 6 ملیۆن توشبوو’

ناس کورد- 

ئامارێکى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز ئاشکراى کرد، لەدواى ئەوەى ژمارەیەک لە ویلایەتى رۆژئاواى ناوەڕاستى ئەمریکا بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند، کۆى گشتى ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە نزیکبۆتەوە لە 6 ملیۆن توشبوو. 

 

بەمدواییانە هەر یەکە لەویلایەتەکانى ئەیوا و نۆرس و داکۆتا و مینیسوتا بەرزبونەوەى ڕۆژانەى حاڵەتەکانى توشبوونیان بەڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند بەڵام لەویلایەتەکانى مۆنتانا و ئەیداهۆ ڕێژەى ئەوانەى کە لەنەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت زیادى کرد.

 

بەگوێرەى داتاکانى زانکۆى جۆنز هۆپکۆنز لە رۆژئاواى ناوەڕاستى ئەمریکاوە بەپێچەوانەى ناوچەکانى تر ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە ڕوو لە هەڵکشانە و ئەوەش واى کردووە ژمارەى توشبووان بۆ 5 ملیۆن و 989 هەزار و 470 بەرزبێتەوە.

 

دواى تێپەڕبوونى 8 مانگ بەسەر بڵاوبونەوەى پەتاکەدا هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەدەست پشکینینە بەردەوامەکانەوە دەناڵێنێت، بەڵام لەچەند هەفتەى ڕابردوودا ژمارەى ئەوانەى پشکنینیان بۆ ئەنجامدەدرێت ڕووى لە کەمبوونەوە کرد.

 

هاوکات زۆرێک لە بەرپرسانى تەندروستى بڕیارێکى ئەمدواییەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکایان ڕەتکردەوە کە داواى کردبوو ئەوانەى تووشى ڤایرۆسەکە بوون و نیشانەکانیان تێدا دەرنەکەتووە پێویست ناکات پشکنینیان بۆ ئەنجام بدرێت.

 

بەرپرسانى تەندروستى گشتى ئەمریکا لەو بڕوایەدان وڵاتەکەیان پێویستى بە پشکینینى زیاتر هەیە بۆ دەستنیشانکردنى ئەوانەى هەڵگرى ڤایرۆسەکەن بەڵام نیشانەکانیان تێدا دەرنەکەتووە ئەوەش بۆ ئەوەى تەشەنەسەندنى  ڤایرۆسەکە کەم بکەنەوە.

 

بەگوێرەى ئامارێکى ڕۆیتەرز ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەسەر ئاستى جیهان زۆرترین ژمارەى توشبووانى تۆمار کردووە بەڵام بەپلەى دەیەم دێت لەڕووى ژمارەى توشبووان بەراورد بەژمارەى دانیشتوانەکەى، بەرازیل و پیرۆ و چیلى گەورەترین ژمارەی توشبوونیان تۆمار کردووە.

 

هەر بەگوێرەى ئەو ئامارە ئەمریکا یەکەم وڵاتە لەجیهاندا زۆرترین ژمارەى گیانلەدەستدانى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تۆمار کردووە، کەژمارەکە گەیشتووەتە زیاتر لە182 هەزار حاڵەتى گیانلەدەستدان، بەڵام بەراورد بەڕێژەى ژمارەى دانیشتوانەکەى بەپلەى یانزەهەم دێت.