گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: بەهۆى کۆرۆناوە گەنجان زیاتر ڕوبەڕووى کێشەى دەروونى بوونەتەوە

2020.08.31 - 08:56
توێژینەوەیەک: بەهۆى کۆرۆناوە گەنجان زیاتر ڕوبەڕووى کێشەى دەروونى بوونەتەوە

ناس کورد-

ئەنجامى توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەو گەنجانەى کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 24 ساڵیدایە، لەماوەکانى سەرهەڵدانى پەتاى کۆرۆنا و کەرەنتینەکردن و قەدەغەى گشتیدا زیاتر لەچینەکانى دیکە ڕوبەڕوى کێشەى تەندروستى دەرونى بونەتەوە و ژمارەیەکیشیان کارەکانیان لەدەستداوە.

 

لە توێژینەوەکەدا کە لەلایەن کۆمپانیاى یۆگۆف لەگەڵ ڕیسلۆشن فاوەندەیشن ئامادەکراوە، زیاتر لە 6 هەزار سامپڵ وەرگیراوە کەتەمەنیان نەگەیشتووەتە 25 ساڵان و دەرکەتووە ئاستى دڵەڕاوکێیان زیاترە، هەروەها تواناى چڕبوونەوەى ئەندێشەیان کەمتربووەتەوە. ئەوەش بەپێی ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى.



توێژینەوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، سێیەکى ئەو کەسانە لەماوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنادا پیشەکانیان لەدەستداوە زۆرترینیان داواى مۆڵەتیان کردووە ئەوەش مەترسى لەسەر دروستبونى بێکارى لەئایندەیەکى نزیکدا دروستدەکات.

 

بەگوێرەى کۆمپانیاى یۆگۆرف، کە کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتى بوارى ئینتەرنێتە، کۆرۆنا گۆڕانکارى بەسەر نزیکەى نیوەى ئەوانەدا هێناوە کە تەمەنییان لەخوار 25 ساڵیەوەیە ئەوەش بەهۆى ترسى لەدەستدانى هەلى کار لەئایندەدا.

 

ئیریکا کۆربیلۆ کە هونەرمەندە دەڵێت، گرنگى بەلایەنى تەندروستى عەقڵى خۆی دەدات وچونکە ئێستا کاتى بێ ئومێدییە و زیاد لەسنوریش توڕەیە.

 

لەگەڵ بوونى ئەو کاریگەریانە، پێشبینى دەکرێت بەهۆى قەیرانى ئابوورییەوە کە لەئەنجامى پەتاى کۆرۆناوە سەریهەڵداوە، دەرچووە نوێیەکانى زانکۆ و پەیمانگاکانیش بۆ ماوەیەکى دوور و درێژ بەبێ کار بمێننەوە.



تیم ئەیلۆیل سۆتۆن یاریدەدەرى کۆمپانیا ستراتیژییەکان لەدامەزراوەى هیلس فاوەندەیشین دەڵێت،  گەنجان بەشێوەیەکى تایبەتى کاریگەرن بەقەیرانى ئابوورى و هەروەها کاریگەرییەکانى ئاسایشى دارایى و هەڕەشە بۆ سەر ئایندەى کارەکانیان.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پێویستە گەنجان پاڵپشتى دەروونى بکرێن بۆ تێپەڕاندنى ئەو دۆخە سەختە و هەروەها دەبێت حکومەت گەنجان بخاتە سەرووى سیاسەتەکانیەوە.

 

پێشتریش لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاکەوە شارەزایانى دەروونى هۆشداریان لەلێکەوتە نەرێنیەکانى قەدەغەى گشتیدا کە دەبێتە هۆى ڕاڕایى و خەمۆکى.