گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’نابێت کەسانێک وەرى بگرن کە تۆمەتى گەندەڵییان لەسەرە’

فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى سەرۆکایەتى لیژنەکان هۆشدارى دەدەن  

2020.08.30 - 23:28
فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەبارەى سەرۆکایەتى لیژنەکان هۆشدارى دەدەن  

ناس کورد-

سەرچاوەيەكى ئاگادار ئاشكرايكرد، فراکسیۆنەکان ڕەتيدەكەنەوە ئەوانەى تۆمەتى گەندەڵييان لەسەرە سەرۆكايەتى ئەو ليژنانە وەربگرن كە مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران باسى لێوەكرد.

 

سەرچاوەيەكى ئاگادار ڕايگەياند، فراکسیۆنە ساسيەكانى پەرلەمانى عێراق وەرگرتنى سەرۆكايەتى ئەو ليژنە لێكۆڵينەوانەى كە مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران باسى لێوەكرد و تايبەتمەندن بە كەيسەكانى گەندەڵى، لەلايەن ئەو كەسانەى تۆمەتى گەندەڵيان لەسەرە، رەتدەكەنەوە .

 

سەرچاوەکە ڕونيشيكردوەتەوە، ئەو فراکسیۆنانە هەڕەشەى ئەوەيان كردوە ئەگەر كارێكى لەو جۆرە بكرێت و ئەو كەسانەى تۆمەتى گەندەڵيان لەسەرە سەرۆكايەتى ليژنەكان وەربگرن ئەوا هەڵوێستى تونديان دەبێت.

 

ڕۆژى (يەكشەممە) مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق بڕياريدا بە پێكهێنانى ليژنەى لێكۆڵينەوە لە كەيسەكانى گەندەڵيە گەورەكان و تاوانە تايبەتييەكان.