گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى لە ڕانیە بڵاودەکاتەوە

2020.08.30 - 21:08
ناس کورد زانیارى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى لە ڕانیە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین زانیارى لەبارەى گیانلەدەستدانى دوو هاووڵاتى لە ڕانیە لە دوو ڕوداوى جیاوازدا بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە تەرمەکانیان لە پزیشکى دادوەرییە.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ڪاتژمێر (٥)ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی (م. ق. ا )لە ڕەگەزی نێر تەمەن ٤۲ساڵ دانیشتووی ڕانیە-گەڕەڪی نەورۆز گەیەندرایە پزیشڪی دادوەری ڕانیە".

 

وتیشى، بەوتەی ڪەسوڪاری ناوبراو لە ڪاتی ڪارڪردندا لە سەربانی ماڵی خۆیان ڪەوتۆتە خوارەوە و  بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رونیکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی ڪەسوڪاری ڪرایەوە و مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و لێڪۆڵینەوە لەڕووداوەڪە بەردەوامە.

 

هاوکات وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین زانیارى لەبارەى روداوێکى ترى گیانلەدەستدان هەر لە شارى رانیە خستەڕو و ئاماژەى بەوە کرد، لە ڕوداوێکى تردا منداڵێکى تەمەن ٣ ساڵە لە ڕەگەزى نێر گیانى لەدەستدا.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وتیشى "بەوتەى کەسوکارەکەى کەوانتەر کەوتووە بەسەریدا و تەرمەکەى لە پزیشکى دادوەرییە".