گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حزبوڵای لوبنان: بۆ ڕێککەوتن ئەمریکا پارە و دەسەڵاتی خستووەتە بەردەستمان

2020.08.30 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
حزبوڵای لوبنان: بۆ ڕێککەوتن ئەمریکا پارە و دەسەڵاتی خستووەتە بەردەستمان

ناس کورد- 

ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان ڕایگەیاند، ماوەی 20 ساڵە ئەمریکا هەوڵى کردنەوەی کەناڵێکى پەیوەندیان لەگەڵدا دەدات و پارە و دەسەڵاتى خستووەتە بەردەستیان بۆ دەستهەڵگرتن لەبەرنامەکەیان، بەڵام هەموویان ڕەتکردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانى پێشکەشکردنى وتارێکدا بەبۆنەى یادى عاشوراوە، حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان ڕایگەیاند، لەساڵى 2000 و دواتریشەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا چەند بەرژەوەندییەکى خستووەتە بەردەستیان بۆ کردنەوەى کەناڵى پەیوەندیکردن و بەرپاکردنى سیستمێکى سیاسى لەبەرژەوەندى ئەواندا بێت.

 

وتیشی، پارە و دەسەڵاتیشیان خستووەتە بەردەستیان تەنها لەبەرامبەر ئەوەی لەبەرگریکردن لەپرسەکەیان کۆڵ بدەن، بەڵام پارتەکەیان نە ئەوکات و نە لە ئایندەشدا شتى وەها ناکات.

 

نەسڕوڵا ئاماژەى بەوەشکرد، لەنێوان هەق و ناهەقدا بێلایەنی ناکرێت، ئەرکى خودایى و شەرعی و ئەخلاقىیانە شانبەشانى هەق بووەستن لەدژى ناهەق.

 

ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان هێرشە میدیاییەکانی سەر حزبوڵڵا بە خراپترین شەڕ ناوبرد کە ڕوبەڕویان بووەتەوە و ئاماژەی بەوەکرد :"ئامانج لەو شەڕو پڕوپاگەندانە فشارى دەروونیە بۆ سەر کۆمەڵگەکەمان بۆ ئەوەى سەرکەوتنەکەمان بەسەر نەیارەکانماندا بیر ببەنەوە. 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا نەسروڵا داوایکرد، بایکۆتى ئەو هەڵمەتە میدیاییە بکرێت و وتارەکان نەخوێنرێنەوە و سەیرى چاوپێکەوتنەکان نەکرێن و هەموویانى بە ساختە ناوبرد.