گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەت سەرقاڵی ڕێکخستنەوەیەتی

زیاتر لە 90%ی کرێکارانی بیانی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق

2020.08.30 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 90%ی کرێکارانی بیانی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاشکرایکرد، وەزارەتەکەی پلانێکی داناوە بۆ ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانی لە عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی هاوبەش لەدەزگای هەواڵگریی عێراق و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کار پێکهێنراوە بۆ داخستن و لێپێچینەوە لەو نوسینگە نایاسایانەی لەو بوارەدا کاردەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئابی 2020، نەجم عیقابی، وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ئاشکرایکرد: "وەزارەتەکەمان پلانێکی داناوە بۆ ڕێکخستنەوەی کارو ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لەعێراقدا کاردەکەن".

 

وتیشی: " لەسەر داوای پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوون و ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانی پێکهێنراوە لە دەزگای هەواڵگریی عێراق و هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و کار، بەمەبەستی بەدەستهێنانی زانیاریی تەواو لەسەر ژمارە و شوێنی نیشتەجێبوون و کاری ئەو کرێکارە بیانیانەی کە لەعێراق کاردەکەن".

 

عیقابی، ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو نوسینگانەی کە بەشێوەیەکی نایاسای کاردەکەن و کرێکاری بیانی بەشێوەیەکی نایاسایی دەهێننە ناو عێراقەوە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتەوە سزای توند دەدرێن".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، بەوتەی عادل ریکابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە ئێستادا زیاتر لە 300 هەزار کرێکاری بیانی لەعێراقدا کاردەکەن، زۆربەی ئەو کرێکارانەش لەکەرتی میوانخانەکان و نەوتدا کاردەکەن و لە 90%ی ئەو ژمارەیەش بە شێوەیەکی نایاسایی هاتونەتە ناو خاکی عێراقەوە.