گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاخۆ؛ رۆژنامەنوس و چالاکوانێک دوای زیاتر لە 10 رۆژ دەستگیرکردن بەکەفالەت ئازادکران

2020.08.30 - 15:19
زاخۆ؛ رۆژنامەنوس و چالاکوانێک دوای زیاتر لە 10 رۆژ دەستگیرکردن بەکەفالەت ئازادکران

ناس کورد-

رۆژنامەنوس و چالاکوانێک دوای زیاتر لە 10 رۆژ دەستگیرکردن لەلایەن ئاسایشی زاخۆەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەکەفالەت ئازادکران.

 

پەیامنێری ناس کورد لەدهۆک ڕایگەیاند: "هەر یەک لە رۆژنامەنوس، ئەحمەد زاخۆیی و چالاکوان، جانگیر سندی، دوای زیاتر لە 10 رۆژ دەستگیرکردنیان لەلایەن ئاسایشی زاخۆەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2020، بە کەفالەت ئازادکران."

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە هەلمەتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان لە سنوری بادینان زیاد بووە و تەنیها لە 15 رۆژی رابردوو دا زیاتر لە 40 چالاکوان و رۆژنامەنوس لە سنورەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش ژمارەیەکیان ئازاد نەکراون.