گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرکردایەتییەکی کۆمەڵ: سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز نییە لەسەرکەوتنی ئێمە

2019.04.24 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی کۆمەڵ: سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز نییە لەسەرکەوتنی ئێمە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، جیاوازییەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، درز ناخاتە نێوانیانەوە، هەروەها جەخت دەکاتەوە کە سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان جیاواز نییە لەسەرکەوتنی ئەوان.

.

لە میانی بەشدارییکردنی لەیەکەم زنجیرەی بەرنامەی "گۆشەی ناس" کە سبەی شەو بڵاودەبێتەوە، کامەران بابانزادە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی باسی لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵوێستەکانی حزبەکەی لەوبارەیەوە کرد.

.

بابانزادە باسی لەوە کرد کە هێشتا حزبەکەی دوابڕیاری لەبارەی بەشدارییکردن لە کابینەی نوێی حکومەتەوە نەداوە، بەڵام نەیشاردەوە کە هەڵبژاردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن نزیکترە، وتیشی: "کۆمەڵی ئیسلامی ئەگەر ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ڕاگەیاند، ئەو کاتە دەگونجێت لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ و هەموو ئەو هێزانەی دەبنە ئۆپۆزسیۆن پێکەوە هەماهەنگییان هەبێت تا بتوانن پێکەوە فشار دروستبکەن".

.

لەبارەی هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕانەوە کە لەڕابردوودا لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیدا پێکەوە کاری هاوبەشیان هەبووە، سەرکردایەتییەکەی کۆمەڵ وتی: "خوازیارین بزوتنەوەی گۆڕان لەو پڕۆژانەی لە ڕێککەوتنەکەیدا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کردوویەتی سەرکەوتووبێت، سەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان سەرکەوتنێکی جیاوازنییە لە کۆمەڵی ئیسلامی، بەڵام لەوە دەترسین بزوتنەوەی گۆڕان لەو پەیامەی لەسەرەتاوە بۆ گۆڕانکاریی هەڵیگرتووە نەتوانێت وەک پێویست سەرکەوتووبێت تێیدا."

.

"پەیوەندی ئێمە و گۆڕان بەوە درزی تێناکەوێت کە ئەوان لە دەسەڵات بن و ئێمە لە ئۆپۆزسیۆن، چونکە ئێمە پێکەوە پەیامەی هاوبەش و پاکێجی چاکسازیی هاوبەشمان پێکەوە هەبووە،" بابانزادە وای وت.

.

.