گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ پلانەکەى بۆ کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق پشتڕاستکردەوە

2020.08.30 - 10:07
ترەمپ پلانەکەى بۆ کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق پشتڕاستکردەوە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکى ئەمریکا پلانی وڵاتەکەى بۆ کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق پشتڕاست کردەوە و ژمارەى ئەو هێزەشی ئاشکراکرد کە دەمێنێتەوە.

 

ترەمپ لە تویتەری خۆی نوسیویەتی، "ئەمریکا پلانی کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق هەیە"، ترەمپ لە تویتەکەیدا لینکی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵیی وەن ئەمریکای داناوە کە لە زاری سەرچاوەیەکەوە باس لە کەمکردنەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە پێنج هەزار و 200 سەربازەوە بۆ سێ هەزار و 500 سەرباز دەکات.

 

ترەمپ هیچ زانیارییەکی زیاتری لەبارەى چۆنیەتی و پلانی کشانەوەکە باس نەکردووە.

 

پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکی بە ڕۆیتەرزی وتبوو کە لە چەند مانگی داهاتوودا واشنتن سێ یەکی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەى ئیدارەى ترەمپ بەڵێنی کشانەوەى دابوو.

 

هاوکات لە کۆبوونەوەى لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ترەمپ بەڵێنی دا بە کەمکردنەوەى هێزەکانی لە عێراق. هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵدا، پەرلەمانی عێراق بە هەوڵی فراکسیۆنە شیعییەکان بڕیاری دا بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.