گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پیاوێکی 80 ساڵدا ڕێستۆرانتێک داڕما و 29 کەس گیانیانلەدەستدا

2020.08.30 - 09:58
ڤیدیۆ؛ لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پیاوێکی 80 ساڵدا ڕێستۆرانتێک داڕما و 29 کەس گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

بەهۆی داڕمانی رێستۆرانتێکی دوو نهۆمی لە چین 29 کەس گیانیان لەدەستدا و 28 کەسیش برینداربوون، ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتەش دەڵێن، ڕووداوەکە لەکاتی ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونی پیاوێکی 80 ساڵدا ڕوویداوە.

 

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "دەیلی چین"ی فەرمی، ڕووداوەکە کاتژمێر 9:40 خولەکی سەرلەبەیانی دوێنێ لە ناوچەی "چینژوانگ" ڕوویداوە و بەهۆی بەڕێوەچوونی یادی لەدایکبوونی پیاوێکی 80 ساڵە میوانێکی زۆری لێبووە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئابی 2020، وەزارەتی بەڕێوەبردنی رووداوە لەناکاوەکانی چین رایگەیاند، گەڕان بەدوای قوربانییەکان کۆتایی هاتووە و ئاماری کۆتایی ڕووداوەکە ئەوەیە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە 29 کەس گیانیانلەدەستداوە و 28 کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی حەوت کەسیان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی وەزارەتەکە توانیویانە، 57 کەس ڕزگار بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانن هۆکاری داڕمانی رێستۆرانتەکە چی بووە.

 

هاوکات هەر لەدوای ڕووداوەکە، حکومەتی چین لیژنەیەکی ناردووەتەوە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە و داڕمانی ڕێستۆرانتەکە دەکەن.