گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یەکێتی ئامادەکاریی دەکەن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن

2019.03.04 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی و یەکێتی ئامادەکاریی دەکەن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 

پارتی و یەکێتی نزیکن لە ڕێککەوتن و بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان ڕێککەوتن واژۆ بکەن.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ی ئێوارە ڕێککەوتنەوەکەی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر واژۆ دەکرێت.

 

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ڕێککەوتنەکە لەنێوان نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان واژۆ دەکرێت.

 

هاوکات هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، یەکێتی و پارتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سیاسیی بۆ خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

 

https://twitter.com/HoshyarZebari/status/1102551816204681217