گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر پشکنینەکەت پۆزەتیڤ بوو مانای ئەوە نییە توشی کۆرۆنا بویت.. زانایان نیگەرانن

2020.08.29 - 18:43
ئەگەر پشکنینەکەت پۆزەتیڤ بوو مانای ئەوە نییە توشی کۆرۆنا بویت.. زانایان نیگەرانن

ناس کورد-

ژمارەيەك زاناى تەندروستیی گشتى لە ولايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا نيگەرانن لە ئەنجامەكانى پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە بەشێکی زۆرى توشبووان ڕێژەيەكى زۆر كەم ڤايرۆسەكەيان هەڵگرتووە و مەترسى لەسەر خۆشيان و دەوروبەريشيان نييە.

 

ڕۆژنامەى "نيويۆرك تايمز"ى ئەمريكى بڵاويكردووەتەوە، پشكنينەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەستيارن و تەنانەت ئەوانە دەردەخات كە ئاسەوارەكانى ڤايرۆسى نازيانبەخش لە جەستەياندا هەيە.

 

ئەوەش هاتووە، ئەو پشكنينەى كە ئێستا زۆر بەكاردەهێنرێت پێى دەوترێت PCR و تەنها وەڵامى سادە بە "بەڵێ" ياخود "نەخێر" دەداتەوە بەبێ پێدانى وردەكارى، هەمان پشكنين بۆ ڤايرۆسى تريش هەيە كە هەندێك وردەكارى پيشان دەدات، وەك ڕێژەی ڤايرۆسەكە لە جەستەدا و ئەوەى ئايا دەيگوازێتەوە ياخود نا.

 

شارەزايان پێيان وايە "وەڵامدنەوەى پشكنينى كۆرۆنا بە (بەڵێ) ياخود (نەخێر) بەس نييە، چونكە بڕى ڤايرۆسەكە لە جەستەى توشبوودا چارەنوسى نەخۆشەكە ديارى دەكات."

 

پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەرێگەى وەرگرتنى نمونە لەناو لوتەوە دەكرێت و نمونەش يەك جار وەردەگيردرێت، بەڵام ئەگەر چەندين جار نمونە وەربگيردرێت ئەوا دەتوانرێت ڕێژەى ڤايرۆسەكە لە جەستەدا ديارى بكرێت، بۆيە شارەزايان پێشنيارى ئەوە دەكەن چەند جارێك وەربگيرێت بۆ ئەوەى ديارى بكرێت كە توشبوو دەيگوازێتەوە ياخودنا.

 

ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بەردەوامە لە بڵاوبونەوە و تائێستا نزيكەى 25 مليۆن توشبوو و زياتر لە 842 هەزار گيانلەدەستدان تۆماركراون و زياتر لە 17 مليۆن توشبووش چاكبونەتەوە.

 

شارەزايان باس لەوەدەكەن، ئەو ژمارە ڕاگەيەنراوانە تەنها بەشێكى كەمى ژمارەى ڕاستى توشبووانە و ژمارەى ڕاستى زۆر لەوە زياترە لە سەرتاسەرى جيهاندا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بەشێكى زۆرى توشبووان نيشتنەكان تێياندا دەرناكەوێت و سەردانى نەخۆشخانەكان ناكەن بۆ پشكنين، هەروەها ژمارەى پشكنينەكان لە بەشێكى زۆرى دەوڵەتانى جيهاندا بەتايبەتى دەوڵەتە هەژارەكان كەمن.