گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردەی هەرێم: زیاتر لە سێ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

2020.08.29 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەی هەرێم: زیاتر لە سێ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕەخساندنی زیاتر لە سێ هەزار هەلی کاری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش لەسەر ڕەخساندنی درفەتی کار بەردەوام دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە، 29ی ئابی 2020، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: "بڕیارماندا بە رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گشتیی رەچاو بکرێت و ببێتە مایەی زیاتر ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەم پێناوەدا وێڕای بوونی گرفتی ڕاوەستانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن، توانراوە دەرفەتی کار بۆ سێ هەزار و 299 لە هەڵگرانی بروانامەی دکتۆرا و ماستەر و بەکالۆریۆس و دبلۆم و بروانامەی دیکە لە کەرتی خوێندنی ناحکومی برەخسێنین."

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ڕەخساندنی ئەو هەلی کارانە بە پێی ئەم خشتانەی خوارەوە دەبێت و هەروەها بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020 - 2021، بە ڕێنمایی نوێ و لەسەر ئەم رێکخستنەوەیە و ڕەخساندنی دەرفەتی کار، بەردەوام دەبین."