ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات پلەکانى گەرما روو لە بەرزبوونەوە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی، لە پارێزگاى هەولێر ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 41 پلە دەبێت و سبەینێ 43 پلە دەبێت.
هەروەها لە سنورى پارێزگاى سلێمانى ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 39 پلە دەبێت و سبەینێ 41 پلە دەبێت.
بەپیی کەشناسی، هەروەها لە سنورى پارێزگاى دهۆک ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 41 پلە دەبێت و سبەینێ 43 پلە دەبێت.