گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا ’’هێشتا ڕوون نییە مەسرور بارزانى سەرۆکایەتى دەکات یان نا’’

2020.08.29 - 10:21
شاندى هەرێم دەچێتەوە بەغدا ’’هێشتا ڕوون نییە مەسرور بارزانى سەرۆکایەتى دەکات یان نا’’

ناس کورد-

 

بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لەچەند رۆژى داهاتوودا شاندى هەرێم بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان سەردانى بەغدا دەکات، هێشتا ئەوەش ڕوون نییە سەرۆکى حکومەت سەرۆکایەتى شاندەکە دەکات یاخود ناچێتە پایتەخت.

 

 

بەپێی رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق، بەشیر حەداد ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا شاندى هەرێم سەردانى بەغدا دەکەنەوە بۆ تەواوکردنى دانوستانەکان کە پێشتر لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەچوون، هەروەها بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن و لێتێگەیشتن لەبارەى پرسى بودجە و نەوت و خاڵە سنورییەکانەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، هێشتا ڕوون نییە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت سەرۆکایەتى شاندەکەت دەکات یاخود نا، بەڵام لەوە دڵنیایە شاندەکە حکومی دەبێت.

 

دانوستانە چاوەڕوانکراوەکانى هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى درێژخایەنە بەشێوەیەک کە لە بودجەى ساڵى داهاتوو جێگیبکرێت، دواى ئەوەى ناوەڕاستى ئەم مانگە رێککەوتنێکى کاتیان بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند.

 

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم هەفتەى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، حکومەتى عێراق یەکدەنگ نییە لەسەر رێککەوتنەکە و مستەفا کازمى لەسەر بەرپرسیارێتى خۆى کردویەتى، بۆیە ئامادەییان نیشانداوە بچنە بەغدا بۆ تەواوکردنى گفتوگۆکان.

 

پێشتریش ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندبوو، دیاریکردنى ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم پێویستى بەوردبینیکردن هەیە لەلایەن لیژنەیەکى دەستەى چاودێرى دارایی عێراقەوە، دەستور هیچ ڕێگر نییە لە بەستنەوەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە حکومەتى فیدراڵەوە.


ئەحمەد حاجى ڕەشید بەدووریزانى بودجەى ساڵى 2021 پلەى وەزیفى لەخۆبگرێت بەدەر لەپڕکردنەوەى ئەو پلە وەزیفیانەى کە بەهۆى گواستنەوەوە دروست دەبن.  

  

جەختیشى کردەوە، دابینکردنى پلەى وەزیفى لەدەسەڵاتى لیژنەى دارایى نییە بەڵکو ئەوە بەرپرسیارێتى حکومەتە.