گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستەى کەشناسى عێراق: لەسبەینێوە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

2020.08.28 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى کەشناسى عێراق: لەسبەینێوە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ناس کورد-

دەستەى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق کە سەر بە وەزارەتى گواستنەوەی عێراقە رایگەیاند، لە سبەینێوە لەسەرتاسەرى عێراق پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەیدەر حەبیب، بەڕێوەبەرى بەشى پێشبینى کەشوهەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد " پێشبینى دەکرێت سەرتاسەرى عێراق لە سبەینێوە بەرزبوونەوەى پلەى گەرما بەخۆیەوە ببینێت".

 

وتیشى "بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ئەنجامى زیادبوونى کاریگەى دابەزینى گەرماى وەرزییانەیە و پێشبینى دەکرێت ماوەى هەفتەیەک بخایەنێت و بەرزبوونەوەى گەماش سەرجەمى شارەکانى عێراق بگرێتەوە".