ناس کورد-
ناسنامەى ئەو چوار هاووڵاتییە ئاشکرا بوو کە ئەمڕۆ (هەینى) لە ڕوداوێکدا لەسەر ڕێگەى دوکان-ڕانیە سوتان و گیانیان لەدەستدا و سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.
پەیامنێرى ناس کورد لە پزیشکى دادى سلێمانییەوە رایگەیاند "کەسوکارى قوربانییەکان گەیشتوونەتە پزیشکى دادوەرى سلێمانى و لەچاوەڕوانى وەرگرتنەوەى تەرمەکاندان".
بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى ناس کورد، چوار قوربانییەکەى رووداوەکەى ئەمڕۆ سەرجەمیان ئەندانى یەک خێزانن و پێکهاتوون لە ژن و مێردێک و دوو منداڵیان کە کوڕن.
پەیامنێرى ناس کورد وتیشى "ئەو خێزانە ئێزیدین و خەڵکى شێخانن و دانیشتووى شارى سلێمانى بوون".
پێشتر پەیامنێری ناس کورد لەڕانیە ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاب، لەسەر ڕێگای ڕانیە – دوکان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و تێیدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
هاوکات قائیماقامییەتی قەزای دوکان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لەڕووداوەکەدا سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە لە جۆرەکانی بیکاشۆ و توێتا پرادۆ و بارھەڵگرێکی جۆری لۆری لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینانی ناو پڕادۆکە سوتاون و گیانیان لەدەست داوە."