کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەهۆى بۆردوومانى فڕۆکەکانى هاوپەیمانان لە قەزای حەویجە سێ پۆلیسی فیدراڵی کوژران، سەرچاوەیەکى سەربازیش دەڵێت، بە هەڵە بۆردوومانى پۆلیسى فیدڕاڵى کراوە.
.
سەرچاوەیەکى سەربازى لە حەویجە بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ 24/4/2019، پۆلیسى فیدراڵی لە سنورى قەزاى حەویجە ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی پاککردنەوەى ناوچەکە لە داعش، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بەهەڵە ئەو خاڵەیان بۆردوومانكردووە، لە ئەنجامدا سێ پۆلیسى فیدڕاڵى مردن و دووانى دیکەش بریندار بوون.
.
لە سنورى پارێزگاى کەرکوک و قەزاى حەویجە ئۆپراسیۆنى هێزە عێراقییەکان و بۆردوومانى فڕۆکەى هاوپەیمانان بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانى داعش بەردەوامن، بە وتەى ئەو هێزانەش تا ئێستا داعش لەو سنورە ماوە.
.
.