گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە 

وردەکارى روداوى تۆڵەکردنەوە عەشایەرییەکانى شارى بەغدا 

2020.08.28 - 17:35
وردەکارى روداوى تۆڵەکردنەوە عەشایەرییەکانى شارى بەغدا 

ناس کورد- 

لەشەڕ و گرژییەکانى شەوى رابردووى شارى بەغدا هاووڵاتییەک کوژرا و 5کەسى تر بریندار بوون و  پۆلیس هۆکارى رووداوەکەش بە کێشەى عەشایەریى ناودەبات. 

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیسى ناوچەکەوە بەناس کوردى ڕاگەیاند، شەوى ڕابردوو ژمارەیەک خەڵکى چەکدارى سەر بەعەشیرەتى عەشمان بەهۆى کێشەى عەشایەرییەوە، هەستاون بەتەقەکردن لەماڵێکى سەر بەعەشیرەتى عەگیل لە ناوچەى حوسێنیەى باکوورى خۆرهەڵاتى شارى بەغدا. 

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بۆ ئەوە کرد، ڕوداوەکە بووەتە هۆى کوشتنى خاوەن ماڵەکە و بریندارکردنى  5 کەسیى دیکە لەئەندامانى خێزانەکەى.

 

ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، عەشیرەتى عەگیلیش لەکاردانەوەى ڕووداوەکەدا هەستاون بەسوتاندنى چەند ماڵێک لەعەشیرەتى عەشمان لەو ناوچەیە بەهۆى کوژرانى ئەندامێکی عەشیرەتەکەیان.

 

سەرچاوەکەى پۆلیس باسى لەوە کرد، لەچەند کاتژمێرى ڕابردووشدا ڕووداوى سێیەمى هاوشێوە ڕوویداوە و چەند کەسێکى نەناسراو تەقەیان لەهاوڵاتیەک کردووە بەهۆى کێشەى عەشایەرییەوە لەگەڕەکى وەحدە و بووەتە هۆى گیانلەدەستدانى و دواتر تەرمى کوژراوەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى کراوە و تاوانبارانیش بۆ شوێنى نادیار هەڵهاتوون.