گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانی: یەک ملیار کەس لەجیهاندا نەخۆشی دەروونییان هەیە

2020.08.28 - 12:33
تەندروستیی جیهانی: یەک ملیار کەس لەجیهاندا نەخۆشی دەروونییان هەیە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کاریگەرییەکی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، ئەو دۆخەی کە کۆرۆنا لە جیهاندا دروستی کردووە ملیۆنان کەسی توشی کێشەی دەروونی کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا نزیکەی یەک ملیار کەس لەجیهاندا کێشە و نەخۆشی دەروونیان هەیە.

 

تیدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر تەندروستیی دەروونیی خەڵک دروستکردووە لە جیهاندا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆرۆنا بووەتەهۆی دروستبوونی قەلەقی و ترس و دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی لای ملیۆنان کەس بەتایبەتیش کە سەردانیکردنی پزیشکی دەروونی لەئێستادا قورس بووە بەهۆی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا.

 

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەختیشیکردووەتەوە، لەئێستادا یەک ملیار کەس لە جیهاندا بەکێشە و نەخۆشی دەروونییەوە ژیان بەسەردەبەن.