ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم پلەکانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و ئەوەش لە سبەینێ شەممەوە دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 28ی ئاب، پلەکانی گەرمی لەشارەکانی هەرێم بەمشێوەیەن:
هەولێر: 38 – 24
سلێمانی: 38 – 22
دهۆک: 39 – 23
کەرکوک: 42 – 24
چەند ڕۆژی ڕابردوو، سادق عەتییە، شارەزای کەشناسیی عێراقی ڕایگەیاند، لەڕۆژی شەممە 29ی ئابەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەسبەینێ شەممەوە، ئەو بەرزبوونەوەیە لە پلەکانی گەرمیدا دەستپێدەکات و پلەکان بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر: 40 – 24
سلێمانی: 39 – 23
دهۆک: 39 – 24
کەرکوک: 43 – 25