گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەچێت

2020.08.28 - 10:32
نرخی نەوت بەرەو دابەزین دەچێت

ناس کورد-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ هەینی 28ی ئابی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی نزیکبووەوە لە 46 دۆلار.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بەرامبەر 42 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هۆکارێکی گرنگی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەئێستادا و لەماوەی ڕابردووشدا هەر بەهۆیەوە نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد.