ناس کورد-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە وڵاتەکەی دەستیکردووە بە ڕێکخستنی پرۆسەیەک بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێراندا و ئاشکراشیکرد، لە 20ی مانگی داهاتووەوە سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێننەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەتویتێکدا رایگەیاند: "پرۆسەیەکمان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی سەرجەم سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنینەوە و لە 20 مانگی داهاتوو پرۆسەکە تەواو دەبێت و سزاکان بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنینەوە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەگەر هەر ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایش پێشنیازی لابردنی سزاکانی سەر ئێران بکات، بەرهەڵستیی دەکەین و رێگەی لێدەگرین."
وتەکانی پەمپیۆ لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیازی ئەمریکایان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بەسەر ئێراندا رەتکردەوە.