گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان زاواكەى مالكييە 

بانكى ناوەندى بڕيارى دەستبەسەراگرتنى سەروەت و سامانى 9 كەسايەتى دەركرد

2020.08.27 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
بانكى ناوەندى بڕيارى دەستبەسەراگرتنى سەروەت و سامانى 9 كەسايەتى دەركرد

ناس کورد-

بانكى ناوەندى عێراقى گشتاندنێكى بۆ سەرجەم بانكە ڕێگەپێدراوەكان دەركردوە كە هێماى دەستبەسەرداگرتن لەسەر پارەى گواستراوە و نەگواستراوەى 9 كەسايەتى دابنێن يەكێك لەوانەش"ياسر سخيل مالكى"يە كە پەرلەمانتار و زاواى نورى مالكى سەرۆكوەزيرانى پێشوترى عێراقە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانكى ناوەندى عێراقى ياداشتێكى ئاراستەى سەرجەم بانكە ڕێگەپێدراوەكان كردوە و تێيدا هاتوە، هێماى دەستبەسەرداگرتن لەسەر پارەى گواستراوە و نەگواستراوەى 9 كەسايەتيدا دابنێن.

 

بەگوێرەى ياداشتەكە، لەوانەش پەرلەمانتار "ياسر سخيل مالكى" و برايەكى بەناوى "لوقمان" و "عەقيل تەريحى" پارێزگارى كەربەلا و "زوهەير ئەعرەجى" ئەندامى پەرلەمانى عێراق و "حاجم حوسنى" و چەند كەسايەتييەكى ترن.

 

سەبارەت بە بڕيارەكەى بانكى ناوەندى، لاى خۆيەوە "ياسر مالكى" كە لە هەمانكاتدا ئەمنيدارى گشتى جوڵانەوەى بەشائيرە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاويكردوەتەوە، ئەو نوسراوەى بۆ دەستبەسەراگرتنى ماڵ و موڵكى گواستراوە و نەگواستراوە دەركراوە تەنها ڕێوشوێنێكى ئيدارييە لەنێوان پەرلەمان و بەڕێوەبەرايەتى خانوبەرەى دەوڵەت.

 

باسى لەوەشكردوە، ئەوەش دەربارەى ئەو خانوەيە كە پەرلەمان بەكرێى گرتوە بۆمان و ديارە كە دواكەوتوە لە جێبەجێكردنى شايستەكان، دەركردنى ئەو نوسراوە سەيرە بەلامانەوە و ڕاهاتوين لەسەر گەورەكردنى كەيسەكان بە ئامانجى پشێوى و هۆكارى تر.