گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

منداڵێكى چوار مانگ سڵاو لەدايكى دەكاتەوە و قسە دەکات [ڤیدیۆ]

2020.08.27 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێكى چوار مانگ سڵاو لەدايكى دەكاتەوە و قسە دەکات [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

منداڵ لەنێوان 18 مانگى بۆ دوو ساڵ فێر دەبێت ڕستەيەك دروست بكات لەنێوان دوو بۆ چوار وشە، بەڵام دايكێك توانيويەتى منداڵەكەى كە تەنها 16هەفتەيەك لە دايكبوە فێربكات كە بڵێت "Hello" كە واتاى "سڵاو" دەگەيەنێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ساندرا لوسونى تەمەن 35 ساڵ و دايكى سێ منداڵ لە شارى سيدنى ئوستراليا گرتەيەكى ڤيديۆيى منداڵەكەى كە تەمەنى 16 هەفتە "4 مانگ"ە بڵاوكردووەتەوە كە وشەى Hello دەڵێتەوە.

 

ئەو دايكە سەبارەت بەوەش دەڵێت، پێش چەند ڕۆژێك هەمان وشەى وتوەتەوە بەڵام نەيتوانيوە تۆمارى بكات، بەڵام ئەمجارە دوبارەى كردوەتەوە و تۆمارى كردوە.

 

بەگوێرەى گرتە ڤيۆدييەكە ساندرا هەوڵ لەگەڵ منداڵەكەى دەدات كە قسە بكات و بڵێت Hello و دواى چەند چرکەیەک لە دەركردنى دەنگ و پێكەنين هەمان وشەى دايكى دەڵێتەوە و لاسايى هەمان ئەو دەنگە دەكاتەوە كە لە دايكيەوە دێت.

 

پێشتريش چەندين دايك لە جيهاندا ئەوەيان ئاشكرا كردبوو، گوێيان لە منداڵەكانيان بووە كە تەمەنيان حەوت هەفتەى تێنەپەڕاندوە وشەيان وتوە، بەڵام ئەوەى باو و ئاشكرايە منداڵ پێش شەش مانگ ناتوانێت وشە بڵێت، بەڵام بەشێك لەو دايكانە گرتەى ڤيديۆيى منداڵەكانيان تۆمار كردوە كە ئەو وشانە لە ديارترينيشيان Hello، دەڵێن.