گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کار بۆ ئەوە دەکرێت عێراق بکرێتە وڵاتێکی هەناردەکاری کارەبا

2019.04.24 - 14:16
کار بۆ ئەوە دەکرێت عێراق بکرێتە وڵاتێکی هەناردەکاری کارەبا

 

ناس كورد-

ئاژانسێکی نێودەوڵەتی بۆ وزە، لە هەوڵی وەبەرهێنانی زیاترە لە بواری وزەدا لە عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، بە سود وەرگرتن لە وزەی خۆر، دەیانەوێت عێراق بکەنە وڵاتێکی بەرهەمهێنەری وزە و کارەبا هەناردەی دەرەوە بکات.

.

لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ عێراق فاتیح بیڕۆل سەرۆكی جێبەجێكاری ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزە، لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووە، لە پاش کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: "لەو دیدارە كورتەماندا لە گەڵ سەرۆککۆمار، باسمان لە كار و چالاكی و بەرنامەكانی ئاژانسەكانمان کرد لە بواری وزە و جێبەجێكردنی بەرنامەکانمان لەسەرتاسەری عێراق، تیشكمان خستەسەر هەوڵەكانمان بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتەكانی وزە لە عێراقدا، بەتایبەت لە بواری كارەبادا".

.

فاتح بیڕۆل ئەوەشی ڕونكردەوە، لە دیدارەكەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، باسیان لەوە کردووە، پێویستە عێراق سود لە تیشكی خۆر وەرگرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەشێوەیەكی پلان بۆ داڕێژراو چونکە وا لە عێراق دەکات ببێتە وەڵاتێكن هەناردەکاری كارەبا.

.

د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق هەوڵەكانی ئاژانسەکەی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەکرد، عێراق پێویستی زۆری بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی نوێ و توانای زاناکان هەیە کە دەبێت بخرێتە نێو مەنهەجی خوێندن و توێژینەوەکان، بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزە زیاد بکرێت.

.

هەوڵەکانی ئەو ئاژانسە لە کاتێکدایە، عێراق لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای ناگاتە خواستی کارەبای وڵاتەکەی، لە ئێران و چەند وڵاتێکی تری دراوسێوە کارەبا هاوردە دەکات.

.

.