ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرمی بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و شارەزایەکی کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە شەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لەعێراق و هەرێم دەکت و تاوەکو نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسیی عێراق لە ھەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، لە رۆژى شەممەى داهاتووەوە شارەکانى ناوەڕاستی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکى گەرما دەبنەوە و پلەکانی گەرما تیایاندا بەردەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلی گەرماکە بەرزدەبێت هاوشێوەی مانگى تەمموز و تاوەکو نزیکەی دوو هەفتەش بەردوام دەبێت.
هاوکات بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمیش، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرمی بەمشێوەیە دەبن: