گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە بەغدایە و پرسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە تاووتوێ دەکات

2020.08.27 - 10:20
وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە بەغدایە و پرسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر پەکەکە تاووتوێ دەکات

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوەو پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆش بگاتە هەولێر، سەرچاوەیەکی فەڕەنسیش دەڵێت، یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی گفتوگۆکان، هێرشەکانی تورکیایە بۆسەر پەکەکە لەهەرێمی کوردستان.

 

نووسینگەی راگەیاندنی فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا بڵاویکردەوە: "ئێوارەی دوێنێ وەزیری بەرگریی فەڕەنسا گەیشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و کۆدەبێتەوە."، پێدەچێت ئێوارەی ئەمڕۆش بگاتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 

میدیاکانی فەڕەنسا لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم گفتوگۆ لەبارەی ئەو بابەتانە دەکات، کە جان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی هەمان وڵات پێشترتاوتوێی کردبوون، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێم، وەک، شەڕی دژی داعش و پرسی سەروەریی عێراق.

 

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی وەزیری بەرگری و بابەتەی گتوگۆکان، پرسی "دەستوەردانەکانی تورکیایە لە خاکی عێراق  و بەتایبەتی هێرشەکانی ماوەی ڕابردوو بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

 

سەرچاوە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشكردووە: " گەیشتووینەتە ئاستێکی ترسناک لە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق،  فەڕەنسا بەتەواوی پاڵپشتی سەروەریی عێراق دەکات لە چوارچێوەی هاوسەنگییەکی هەرێمیی ئاڵۆزدا".