گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت بەرزبووەوە

2020.08.27 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزبووەوە

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبوویەوە، بەشێوەیەک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 45 دۆلار و 79 سەنت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی ئابی 2020، بەرمیلێک خاوی برێنت بەرامبەر 45 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بەرامبەر 43 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند مانگی ڕابردوودا و بەهۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆناوە نرخی نەوت بەشێوەیەک بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، بەڵام لەئێستادا بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی (ئۆپیک+) نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.