گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەى وەزيرى دارايى عێڕاق بەهۆى ناردنى پارە بۆ هەرێم

2020.08.26 - 22:04
ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەى وەزيرى دارايى عێڕاق بەهۆى ناردنى پارە بۆ هەرێم

ناس کورد- 

وەزارەتى دارايى عێراق ڕەتيكردەوە وەزيرەكەى "عەلى عەبدولئەمير عەلاوى" بەهۆى ناردنى پارە بۆ هەرێمى كوردستان دەستى لەكاركێشابێتەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2020، وەزارەتى دارايى عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، هەندێك دەزگاى ڕاگەياندن ئەوەيان بڵاوكردەوە كە گوايە "عەلى عەبدولئەمير عەلاوى" وەزيرى دارايى دەستى لەكاركێشاوەتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە: "بەپێى پڕوپاگەندەكان گوايە دەستلەكاركێشانەوەكە بەهۆى سوربوونى مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانەوەيە بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێمى كوردستان، ئەوەش پێچەوانەى ياسايە چونكە هەولێر پابەند نەبووە بە ڕادەستكردنى داهات و قەرزەكانى بە بەغدا."

 

وەزارەتى دارايى عێراق تەئكيديشى كردووەتەوە، ئەو دەنگۆيانە دوورن لە ڕاستييەوە و ناوبراو دەستى لەكارنەكێشاوەتەوە، داواش لە دەزگاكانى ڕاگەياندن دەكەن ورد و هۆشيار بن لە گواستنەوەى هەواڵ و زانيارى.