گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ تۆمەتبارێک لەبەرامبەر حەوت هەزار دۆلار شۆفێری تاکسییەکی کوشت و پارەکەشیان پێنەدا

2020.08.26 - 21:45
هەولێر؛ تۆمەتبارێک لەبەرامبەر حەوت هەزار دۆلار شۆفێری تاکسییەکی کوشت و پارەکەشیان پێنەدا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر،  دانپێدانانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردووەتەوە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی شۆفێرێکی تەکسی لە شاری هەولێر و وەک خۆی دەڵێت، لەبەرمبەر حەوت هەزار دۆلار کارەکەی کردووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە بەهەڵە کەسێکی دیکەی کوشتووە.

 

بەگوێرەی ئاسایشی هەولێر، تاوانەکە لە 13ی ئەم مانگە لە گەڕەکی گەلاوێژ لە شاری هەولێر روویداوە، تۆمەتبارەکەش ناوی "هـ. م. ع" و دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایانە لە هەولێر.

 

 لە دانپێدانانەکەیدا تۆمەتبارەکە دەڵێت، شۆفێری تەکسییەک لەگەڵ بنەماڵەیەکی دیکە کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە و ئەو بنەماڵەیە داوایان لەو کردووە شۆفێری تاکسییەکەیان بۆ بکوژێت و لەبەرامبەردا حەوت هەزار دۆلاری پێدەدەن.

 

تۆمەتبارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئەوەی شۆفێری تەکسییەکەی کوشتووە، بە بنەماڵەکەی وتووە کە کارەکەی بۆ کردوون، بەڵام ئەوان پێیان وتووە: 'بە هەڵە کەسێکی دیکەت کوشتووە و ئەو کەسەی کوشتووتە برای ئەو کەسەیە کە ئێمە ویستوومانە بیکوژیت"، هەربۆیە پارەکەیان پێنەداوە و تەلەفۆنیان لەسەر داخستووە.

 

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی هەولێر،پاش چەند رۆژێک لە رووداوەکە، تۆمەتبارەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.