گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکاری گشتی چی دەڵێت؟

دۆسییەی قاچاخی خاڵە سنورییەکانی هەرێم درایە داواکاری گشتی

2020.08.26 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسییەی قاچاخی خاڵە سنورییەکانی هەرێم درایە داواکاری گشتی

ناس کورد- 

سەرۆكى فراكسيۆى گۆڕان، لە پەرلەمانى كوردستان و پەرلەمانتارێكى هەمان فراكسيۆن بڵاويانكردووەتەوە،  کۆی دۆسیەی گەندەڵی و قاچاخی خاڵە سنوریەکانيان داوە بە دادگا و ئامادەییان دەربڕيوە لە دادگا دژی ھەموو ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن وتە و شایەتی بدەن، سەرۆکی داواکاری گشتیش دەڵێت، دۆسیەی سەرەکی کە ئێستا کاری لەسەر دەکەن خاڵە سنوریەکانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمە ساڵح، سەرۆكى فراكسيۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان و دابان محەمەد، پەرلەمانتارى هەمان فراكسيۆن لە بڵاوكراوەيەكى هاوبەشدا ئاماژەيان بەوەداوە:" ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی داواکاری گشتی لە ھەرێمی کوردستان کۆبوینەوە، ڕاپۆرتێکی پڕ وەردەکاریمان لە بارەی قاچاخی و کۆمپانیاکاری و گەندەڵی خاڵە سنوریەکان داوە بە داواکاری گشتی."

 

ئاماژەيان بەوەشداوە: "داوامانکرد سکاڵای یاسایی بجوڵێندرێت و ئێمەش لە دادگا ئامادەیین دژی ئەو گەندەڵی و قاچاخیە وتە بدەین."

 

باسان لەوەشكردووە، سەرۆکی داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەکردووە: " دۆسیەی سەرەکی کە ئێستا کاری لەسەر دەکەین خاڵە سنوریەکانە."

 

سەرۆكى فراكسۆنى گۆڕان و ئەو پەرلەمانتارە تەئكيديشيان كردووەتەوە: "بەدواداچونمان بۆ چەندین دۆسیەی دیکەی پەیوەست بە نەوت و داگیرکردنی زەوی و سەوزایی بۆ بەرژەوەندی تایبەت، پێدانی نەخۆشخانەیەکی گشتی بەکەرتی تایبەت کرد، بەشێک لەو دۆسیانەی پێشتر کارمان لەسەر کردوە، ئێستا سکاڵایان لەسەر جوڵاوە."

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا پرسی خاڵە سنورییەکان مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە و کێشەیەکی سەرەکی ڕێککەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداشە.