گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فالح فەیاز گەیشتە دیمەشق و نامەیەکی کازمیی دایە دەستی ئەسەد

2020.08.26 - 16:37
فالح فەیاز گەیشتە دیمەشق و نامەیەکی کازمیی دایە دەستی ئەسەد

ناس کورد-

فاڵح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی  رادەستی ئەسەد کرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2020، لەڕاگەیەندراوێکسا نوسینگەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ چوارشەممە فالح فەیاز، سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردووە و لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "فالح فەیاز، نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی ڕادەستی بەشار ئەسەد کردووە."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی سەردانی ئەمریکای کرد و دوێنێش لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بەشداری لوتکەی سێ قۆڵی عێراق، ئوردن و میسری کرد و بڕیاریشە بەمنزیکانە سەردانی سعودیە بکات.