گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکی گەرمای سەختی 14 ڕۆژە ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات

2020.08.26 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەرمای سەختی 14 ڕۆژە ڕوو لە عێراق و هەرێم دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری عێراقی پێشبینی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی سەختی گەرما ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بکات، بەهۆیەوە پلەکانی گەرما و ئاستی شێ بەرزدەبنەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتیە، کەشناسی بەناوبانگی عێراقی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی،شارەکانى ناوەڕاست و باکور لە ڕۆژى شەممەى داهاتووەوە ڕووبەڕوى شەپۆلێکى گەرمای چەند ڕۆژە دەبنەوە، ئەوەش بەهۆى چەقگرتنى پاڵەپەستوى چینەکانى سەرووى هەوا، بەڵام لە شارەکانى باشوور گەرچى پلەکانى گەرما بەرزە تیایاندا بەڵام کاریگەریەکەى سوکترە.

 

عەتیە دەشڵێت، خێرایی با جێگیر دەبێت و لە شەوى شەممە یاخود بەرەبەیانى یەکشەممەوە بەرەو شارەکانى ناوەڕاست و فوراتى ناوەڕاست و خۆرهەڵات وەردەچەرخێت.



کەشناسە دیارەکەى عێراق ئەوەشى خستووەتەڕوو کە شارەکانى باشور لەوانە بەسڕە دووچارى شەپۆلێکی شێدارى دەبێتەوە و لەشەوى شەممەوە تا کۆتایى هەفتەى داهاتوو بەردەوام دەبێت.

 

ڕوونیشى کردووەتەوە، شەپۆلەکە توند دەبێت، هاوشێوەى شەپۆلى دووەمى مانگى تەموز و ئەوەى کە پەیوەندى بە عێراقەوە دەبێت پلەکانى گەرما چەند پلەیەک لە سەرووى پلەى ئاسایەوە دەبێت.

 

عەتیە وتووشیەتى، شەپۆلەکە لە ناوەڕاست و باکوورى عێراق و وڵاتانى شام و خۆرهەڵاتى ئەوروپا ناوەند دەگرێت و بەرزبونەوەى پلەکانى گەرماش  تا 10 تا 14 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.