ناس کورد-
پارێزگای هەولێر کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ گشت پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی لە پارێزگاکە پابەندکرد بە کەمکردنەوەى کرێی کارەبای مۆلیدەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی ئابی 2020، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر واژۆی کردووە، داوا لە پڕۆژەکانی نیشتەجیبوون کراوە کەمکرنەوەى نرخی کارەبای مۆلیدە شوێنە بازرگانییەکانیش دەگرێتەوە و هەر پڕۆژەیەک پابەند نەبێت لێپێچێنەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت.