گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خامنەیی: دەتوانین هەرچەندێك بمانەوێت نەوت هەناردە بكەین

2019.04.24 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی: دەتوانین هەرچەندێك بمانەوێت نەوت هەناردە بكەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

رابەری شۆڕشی ئێران، لە بەرامبەر سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی ڕایگەیاند "هەر ڕێژەیەك كە خۆمان بمانەوێت نەوت هەناردە دەكەین".

.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 24ی نیسانی 2019) لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لە كرێكارانی وڵاتەكەی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئێران، وتی، هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ سزادانی ئێمە هیچ سودی نابێت، هەر ڕێژەیەك كە خۆمان بمانەوێت دەتوانین نەوت هەناردە بكەین.

.

ڕابەری شۆڕشی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان بە خەیاڵی خۆیان ڕێگاكە كۆنتڕۆڵ دەكەن، بەڵام نەتەوەی چالاك و بەرپرسی چاوكراوە دەتوانێت زۆرێك لە ڕێگا داخراوەكان بكاتەوە، خەڵكی ئێران خەڵكێك نییە لە بەرامبەر دوژمندا بێدەنگ بێت.

.
خامنەیی روونیكردەوە، ئەگەر وەك ئێستا هەرچەندێك كەمتر نەوت بفڕۆشن و قەدری نەوتەكەیان بزانن، بۆ ئەوان باشتر دەبێت.

.