گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا دروشمی ’’پەنجەتی لەگەڵدا دەخۆی’’ بە کنتاکی لابرد

2020.08.25 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا دروشمی ’’پەنجەتی لەگەڵدا دەخۆی’’ بە کنتاکی لابرد

ناس كورد-

بەهۆی ئەوەی دروشمەکەی لەگەڵ دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ناگونجێت، کۆمپانیای بەناوبانگی مریشکی کنتاکی بڕیاری دا دروشمی "پەنجەتی لەگەڵدا دەخۆی" بۆماوەیەک لە ڕێکلامەکانیدا هەڵبگرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاسرین جیلیسپی، گەورە بەرپرسی بەبازاڕکردنی مریشکی کنتاکی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "دروشمی کۆمپانیاکەمان نایابە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ دۆخ و ژینگەی جیهاندا ناگونجێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرۆدەی کردووە".

 

وتیشی: "لیستی خواردەمەنیەکانمان وەک خۆی دەمێنێتەوە و ناگۆڕێت، دروشمەکەمانیش دوای کۆتایی قەیرانی کۆرۆنا دەگەڕێنینەوە".

 

 کاسرین جیلیسپی ئاماژەی بەوەکرد، دروشمی "پەنجەتی لەگەڵدا دەخۆی" هانی کڕیاڕ دەدات بۆ ئەوەی پەنجەی دوای تەواوکردنی خواردنەکە بلێسێتەوە، ئەوەش لە ئێستادا  لەگەڵ دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناگونجێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕێکخراوە تەندروستییەکان جەختیان لەو کردووەتەوە کە نابێت بەهۆی ئەو پەتایەوە مرۆڤ دەست بۆدەموچاو ڕوخساری ببات.

 

زنجیرە ڕێستورانتەکانی (کنتاکی) براندێکی ئەمریکی جیهانیە و لە هەموو وڵاتانی جیهاندا لقی هەیە و ماوەى 64 ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات.