گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتى رۆژانەى گومرگ لە عێراق ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

2020.08.25 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتى رۆژانەى گومرگ لە عێراق ئاستێکى پێوانەیی تۆمارکرد

ناس كورد-

 

دەستەى گشتى گومرگى عێراق زیادبوونى داهاتى گومرگى لەماوەى یەک رۆژدا بۆ ئاستێکى پێوانەیی ڕاگەیاند کە قەبارەکەى زیاتر لە چوار ملیار دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دەستەکە کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، سەرەڕاى کەمى و نەمانى باجى گومرگى لەسەر زۆرێک لە کەلوپەلەکان و کەمى هاوردەکردن بەهۆى داخستنى بەشێک لە خاڵە سنورییەکان بەهۆى کۆرۆناوە، کۆى گشتى داهاتى بەدەستهاتوو دوێنێ دووشەممە لە خاڵە گومرگییەکان زیاتر بووە لە چوار ملیار و 250 ملیۆن دینار.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەم بارودۆخە سەختە ئابوریی و تەندروستییەى وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت، فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتى و خاڵە گومرگییەکان بەچالاکى کاردەکەن بۆ دابینکردنى بەرزترین داهات.

 

لەدواى کۆنتڕۆڵکردنى دەروازە سنورییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەهێز لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، داهاتى گومرگ و خاڵە سنورییەکان بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە.  

  

پێشتر دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق ڕایگەیاندبوو، ئاماری داتاکانیان بەرزبووەتەوە ئەوەش لە ئەنجامی گرتنەبەری ئەو ئەركانەی كە یاساكان بۆ توندوتۆڵكردنی چاودێری و وردبینی و گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنیەكان و هاریكاركردنی هاوبەشی نێوان فەرمانگەی خاڵە سنورییەكان بووە، ئەوەش لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیران بۆ توندوتۆڵكردنی سەرچاوەكانی داهات لە خاڵە سنورییەكان و گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی چاكسازی دارایی و ئابووری.