ناس کورد-
وابڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە) لە شارى عەمانى پایتەختى وڵاتى ئەردەن، لوتکەى سێ کەسى سەرۆکوەزیرانى عێراق و شاى ئەردەن و سەرۆکى میسڕ بەڕێوەبچێت و بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە مستەفا کازمى بەرەو ئەو وڵاتە کەوتەڕێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانى لوتکەى عێراق-میسر-ئەردەن، بەرەو وڵاتى ئەردەن کەوتەڕێ.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، مستەفا کازمى لە وڵاتى ئەردەن لەگەڵ هەریەک لە شا عەبدوڵاى دووەم پادشاى ئەردەن و عەبدولفەتاح سیسى سەرۆکى میسڕ کۆدەبێتەوە.
رونیشکراوەتەوە، لوتکەکە تاوتوێى دۆسیەکانى هاوکارى و هەماهەنگى ئابورى و هاوبەشى نێوان ئەو سێ وڵاتە دەکات و هەروەها جەخت لەسەر پەرەپێدانى لایەنى بەرهەمهێنان و بازرگانى نێوان ئەو سێ وڵاتە دەکرێتەوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکانى نێوان ئەو سێ سەرکردەیەدا باس لە دۆسیە هەرێمایەتییەکان و بەرقەرارکردنى ئاسایش و ئارامى لە ناوچەکە دەکرێت.