گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مالیکى و عامرى ’لەهەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکدان بۆ بەرهەڵستیکردنى کازمى’

2020.08.25 - 11:41
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکى و عامرى ’لەهەوڵى دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکدان بۆ بەرهەڵستیکردنى کازمى’

ناس کورد-

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح لەهەوڵدان بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکى چاوەڕوانکراو بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى داهاتوو، بەرهەڵستیکردنى حکومەتى ئێستا، ئەوەش بەگوێرەى رۆژنامەى مەداى عێراقى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى رۆژنامەکە، ماوەى زیاتر لە مانگێکە مالیکى و عامرى بەردەوامیانداوە بەکۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کوتلە و لایەنە سیاسییەکان کە بەشێکیان خاوەنى گروپى چەکدارین، ئەوەش بەمەبەستى پێکهێنانى هاوپەیمانێتى یان بەرەیەکى بەرهەڵستکارى حکومەتەکەى کازمى، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکان نەگەیشتوون بە ئەنجام.

 

کاتع روکابى ئەندامى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاند "گفتوگۆ و راوێژەکان لەنێوان مالیکى و عامرى و کوتلە سیاسییەکانى دیکە بەردەوامە بەبێ وەستان، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانێتى یان کوتلەیەک لەداهاتوودا بە ئامانجى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمان".

 

هەروەها بەدوریزانیوە هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا لە حوزەیرانى داهاتوو بەڕێوەبچێت بەهۆى "تەواونەکردنى یاساى هەڵبژاردن و دادگاى فیدراڵى، خراپى دۆخى ئەمنى پارێزگاکانى باشور".

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردووەتەوە، وردەکاریی ئەو هاوپەیمانێتى و کوتلەیە بەپلەى یەکەم وەستاوەتە سەر شێوەى یاساى هەڵبژاردن کە بەکردەیی شێوازى کوتلە و هاوپەیمانێتییەکان دیاریدەکات.

 

لاى خۆیەوە، مەحمود روبەیعى وتەبێژى بزوتنەوەى سادیقون ڕایگەیاند، ئەو قسانەى باس لە ئەگەرى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکى هەڵبژاردن دەکەن لەنێوان دەوڵەتى یاسا و فەتح "تەنها دزەکردنە و هیچ بنەمایەکى راستییان نییە ئەوەى پێشتر لەنێوان فەتح و دەوڵەتى یاسا لە ئارادابووە بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى بنیاتنان بووە".

 

دەشڵێت، دیدارەکانى ئێستا تەنها لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا نین، بەڵکو حیکمە و نەسر و سائیرونیش لەخۆدەگرێت، بە ئامانجى ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.

 

ئاماژەکانى ناکۆکى و بەرهەڵستکارى بەشێک لە لایەنەکان لەسەر حکومەتەکەى کازمى، دواى چەند هەنگاوێک دەرکەوتن کە تاییەت بوون بە کەمکردنەوەى خەرجى و بڕینى موچەى زیندانیانى سیاسی و ئەوانەى بە رەفحا ناسراون، لەگەڵ پێداچونەوە بە پلە تایبەتەکان و کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان.